بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە کاتژمێر 7 ی ئەمڕۆ چوارشەممە پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماری سوریا دەستیپێکرد.
ئاژانسی سانا ڕایگەیاندووە کە خەڵک ڕوویان لە سندۆقەکانی دەنگدان کردووە تا سەرۆکی نوێی وڵاتەکەیان هەڵبژێرن.
هەڵبژاردنەکان لە نێوان سێ کاندید بەڕێوە دەچێت: عەبدوڵڵا عەبدوڵڵا، بەشار ئەسەد و مەحمود مەرعی.
بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماری سوریا 12 هەزار و 102 بنکەی دەنگدان کراونەتەوە.
ئاژانسی سانا ڕایگەیاندووە کە لەم خولەی هەڵبژاردنەکان 18 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە./.