بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەبیە بێری سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان وتی کە هەر کەسێک ئیرادەی وەک ئیرادەی غەززە و دانیشتووانی قودس و خۆڕاگریی دانیشتووانی گەڕەکی شێخ جەڕاح بێت، سەرکەوتوو دەبێت.
ناوبراو وتی: بەدیهاتنی خەونی فەڵەستینییەکان لە گەڕانەوەیان بۆ خاکی خۆیان و ئازادکردنی لە ژێر دەستی زایۆنیستەکان و ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆ بە پایتەختی قودسی پیرۆز نزیک بووەتەوە.
سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان وتی: یەکەم وانەی خۆڕاگری بۆ ئێمە ئەوەیە کە چۆن چاودێری مێژوو و جوگرافی بەرگری لە لوبنان و فەڵەستین بکەین.
وتیشی کە جوگرافی فەڵەستین بووەتە هێندەی جوگرافی جیهان./.