جام کوردی | JAMEKURDI
دووشەممە, تشرینی یه‌كه‌م 13, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home ئابووری

ساڵێک بۆ ئابورییەکی داهێنەر، شەڕی تەکنۆلۆژیاکان و کۆرۆنا

جام کوردی – ئەمڕۆ لە ئیدارەدانی سەرچاوەکان و کەڵک وەرگرتن لە کۆی گشتی دەرفرایەتییەکانی وڵاتانی گەشەسەندوو، ڕۆڵی هێزی مرۆڤیی داهێنەر، گرنگیدان بە ستراتیژی و داهێنان، پەرەپێدانی شێوازە بازرگانییەکان و خواست لە سەر بونیادنانی شارە داهێنەرەکان دەبینرێت.

ئایار 23, 2021
in ئابووری
A A
0

RelatedPosts

باڵیۆزی ئەڵمانیا: بەرلین گەورەترین هاوبەشی ئابوری ئەورووپیی تارانە

هێڵی ئاسنی ئیستەنبووڵ – تاران – ئیسلام ئاباد، چین بە ئەورووپاوە دەبەستێتەوە

شووتی بێ تۆو لە ئێران گەیشت

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پەروێز کەریمی شارەزای کاروباری ئابوری ئێران لە یادداشتێکدا ساڵی 2021 ی وەک “ساڵی نێودەوڵەتی ئابوریی داهێنەر بۆ گەشەی بەردەوام” شرۆڤە کردووە. لەو یادداشتەدا هاتووە:

ساڵی 2021 لە حەفتا و چوارەمین کۆڕی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وەک ساڵی نێودەوڵەتی ئابوریی داهێنەر بۆ گەشەی بەردەوام ڕاگەێندرا. ئەویش لەو ساڵەی کە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی کۆرۆنا ئەم ئابورییە داهێنەرەی ئیفلیج کردووە. ناونیشانی ساڵی نێودەوڵەتی ئابوریی داهێنەر بۆ گەشەی بەردەوام دەستنیشان کرا و جێبەجێکردنی چالاکییە پەیوەندیدارەکانی ئەمساڵیش لە لایەن کۆنفرانسی بازرگانی و گەشەپێدانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ڕاوێژی ڕێکخراوی یۆنسکۆ و دامەزراوەکانی دیکەی پەیوەندیدار بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە جێبەجێ دەکرێت.

ساڵی 2021 ساڵێکی جیاواز و تایبەتە و بە هۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە، ئابوری جیهان بەرەو دابەزین دەڕوات. کاریگەری ئەم پەتایە لە سەر بەشە جیاجیاکانی ئابوری و پیشە و کارەکان بە تەواوی ئاشکرایە و ڕۆژانە دەیبینین. یەکێک لەو پیشانەی کە لەم کاریگەرییە نەخوازراونە بێبەش نەبووە، پیشەی ڕۆشنبیری و داهێنەرانە بووە. ئەو پیشەی کە کاراکتەرەکانی لە قۆناغی دابینکردن، وەبەرهێنان، دابەشکردن و … لەم قەیرانە زیانیان بەرکەوتووە.

پیشەسازی داهێنەرانە بەو پیشەسازییانە دەڵێن کە لە سەر بنەمای داهێنان، کارامەیی و توانا تایبەتەکانی هەر کەسێک گەشە دەکات. ئەم پیشەسازییە دەفرایەتییەکی باڵای لە دابینکردنی سەروەت و سامان و دۆزینەوەی هەلی کار هەیە و چالاکوانانی ئەم بوارە دەتوانن لە ڕووی مەعنەوییەوە خاوەنی بەرهەم یان خزمەتگوزاری پێشکەشکراوی خۆیان بن. ئامارەکان ئەمەی ڕوونکردووەتەوە کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا ئەم پیشەسازییە لە جیهاندا بەرەو گەشەسەندنی زیاتر دەڕوات و ڕۆڵی لە ئابوریدا ڕوون و ئاشکرایە.

ناوەڕۆکی پیشەسازی داهێنەر و کەلتوری بە گشتی لە لایەن ئەو کەسانەوە سوودیان پێدەگات بە تایبەت داڕێژەرانی سیاسەت لە بوارە جیاجیاکاندا کەڵکی لێ وەردەگیرێت. هەروەها ئەم دەستەواژە جیهانییە شوێنی خۆیی لە ئابوری نوێی جیهان، پیشەسازی داهێنەر، کاڵای داهێنەر، ئابوریی داهێنەر، شاری داهێنەر، ناوچەی داهێنەر، پۆلی داهێنەر و …. کردووەتەوە. پیشەسازی ئەنیمەیشن، مۆدێل و جلوبەرگ، گەشتیاری، میراتی کەلتوری مۆسیقا، سینەما و چاپ و بڵاوکردنەوە بە چەندین نموونەی سەرکەوتووی پیشەسازی داهێەری لە جیهان هەژمار دەکرێن.

خاڵێکی گرنگ ئەوەیە کە داهێنان بە پێوەرە ئامارییەکان هەڵسەنگاندنی بۆ ناکرێت، دەبێت لە بەکارهێنانی ئەم دەستەواژە و مانایە سەرجەم ڕەهەندەکانی لە بەرچاو بگرین تا بە شێوازی ڕاست و درووست بەکاری بێنین و تووشی هەڵە نەبین.

بڕیارە لە ساڵێکدا کە بە ناونیشانی ساڵی نێودەوڵەتی ئابوریی داهێنەر بۆ گەشەی بەردەوام ناو نراوە، چالاکییەکان بۆ دەرخستنی داهێنانەکان لەم بوارە، کەڵک وەرگرتنی هاوبەش لە شێواز و ئەزموونەکان، زیاترکردنی دەفرایەتی سەرچاوە مرۆڤییەکان و بەرەنگاربوونەوەی کێشەکانی بەردەم ئابوریی داهێنەر جێبەجێ بکرێت.

ئەمڕۆ لە ئیدارەدانی سەرچاوەکان و کەڵک وەرگرتن لە کۆی گشتی دەرفرایەتییەکانی وڵاتانی گەشەسەندوو، ڕۆڵی هێزی مرۆڤیی داهێنەر، گرنگیدان بە ستراتیژی و داهێنان، پەرەپێدانی شێوازە بازرگانییەکان و خواست لە سەر بونیادنانی شارە داهێنەرەکان دەبینرێت.

بەڵام ئەم پیشە گەشەسەندووەی جیهان سەرەڕای سەرجەم دەفرایەتییەکانی، وەک پیشەسازییە کۆن و بەئەزموونەکان لە ڕوبەڕوبونەوەی پەتای کۆرۆنا تووشی گۆڕانکاری و قەیران بووەتەوە، قەیرانێک کە ڕۆڵی تەکنۆلۆژیای لە هاوکێشە جیهانی و ئابورییەکان زیاتر کردووە و بە دڵنیاییەوە گۆڕانکارییەکان و کاریگەرییەکانی لە داهاتوودا قووڵتر و جیدیتر دەبێت.

لە ئێرانی ئیسلامی ئێمە لە ناوەندی ڕۆشنبیریی ئابوری و پیشەسازییەکانی نەرم و داهێنەرانە، وێڕای پاڵپشتی لە پیشە و کاری نوێی ئەم بوارە هەوڵ دەدەین بە چالاککردنی کۆمپانیا داهێنەرەکان لە گەڵ پاڵپشتی لە دامەزراندن و کردنەوەی خانووەکانی داهێنان و نوێبوونەوەی ژینگەی پیشەسازی داهێنەر گەشە بەم بوارە بدەین و بە کەڵک وەرگرتن لە توانا نیشتمانی و خۆجێییەکان و هێزی مرۆڤیی داهێنەر لە پارێزگاکان گیانێکی نوێ بە تەکنۆلۆژیای نەرم و گرنگ لە وڵاتدا ببەخشین. ئێمە لە بەشی زانستی و لە ڕێگای پێدانی ژێرخان، کەرەستەی پێویست و پاڵپشتی جیاجیا هەوڵ دەدەین بازاڕێکی جیهانی بۆ ئەم کۆمپانیانە دابین بکەین، ئەویش لە ڕێگای بەشداری و پاڵپشتی ئەوان لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکان و گەشەی چالاکییەکانی ئەوان لە بواری هەناردەوە.

ئەڵبەت لەم ڕێگایەشدا چەندین کێشەمان هەیە کە ئاماژەیان پێدەدرێت:

نەبوونی یاسای تایبەت یان نوێ لە بواری پیشەسازی داهێنەر، نەبوونی یاسای تایبەت بە بیرۆکەی داهێنەرانە، ئەوەی کە توانا و تایبەتمەندییەکانی پیشەسازی داهێنەرانە بۆ خەڵک ڕوون نەکراوەتەوە، ئێمە بەداخەوە مەرجەعێکی تایبەتمان لەم بوارەدا نییە، هەرچەندە لە وڵاتی ئێمەدا کەلتور و هونەر ژێرخانی سەرەکی پیشەسازی داهێنەرە بەڵام کاتێک باس لە تەکنۆلۆژیا و بەکارهێنانی لە پیشەسازییە کەلتورییەکان دەکرێت هەست بە چەشنێک تێڕوانینی نەرێنی سەبارەت بە تەکنۆلۆژیا دەکرێت. ئەڵبەت ئێمە بەکارهێنان و کەڵک وەرگرتن لە شێوازە کۆنەکان لە وەبەرهێنانی بەرهەمە هونەرییەکان بە گرنگ دەزانین، وەک چۆن کەڵک وەرگرتن لە تەکنۆلۆژیای سەردەمیش بە جێی گرنگی و بایەخ دەزانین./.

Previous Post

ڕژێمی زایۆنیستی لە بەرامبەر ئیرادەی گەلی فەڵەستین شکستی هێنا

Next Post

کۆرۆنا زیاتر لە ئامارەکان کاریگەری لە سەر کەرتی ئابوری ئەفریقا دادەنێت

RelatedPosts

باڵیۆزی ئەڵمانیا: بەرلین گەورەترین هاوبەشی ئابوری ئەورووپیی تارانە
ئابووری

باڵیۆزی ئەڵمانیا: بەرلین گەورەترین هاوبەشی ئابوری ئەورووپیی تارانە

حوزه‌یران 7, 2025
هێڵی ئاسنی ئیستەنبووڵ – تاران – ئیسلام ئاباد، چین بە ئەورووپاوە دەبەستێتەوە
ئابووری

هێڵی ئاسنی ئیستەنبووڵ – تاران – ئیسلام ئاباد، چین بە ئەورووپاوە دەبەستێتەوە

حوزه‌یران 4, 2025
شووتی بێ تۆو لە ئێران گەیشت
ئابووری

شووتی بێ تۆو لە ئێران گەیشت

حوزه‌یران 4, 2025
بۆچی ئیتر عێراق شووتی ئێرانی ناوێت؟
ئابووری

بۆچی ئیتر عێراق شووتی ئێرانی ناوێت؟

حوزه‌یران 3, 2025
زیاتر لە ٤٩٢ ملیۆن دۆلار کاڵا لە گومرگی کرماشانەوە هەناردە کرا
ئابووری

زیاتر لە ٤٩٢ ملیۆن دۆلار کاڵا لە گومرگی کرماشانەوە هەناردە کرا

حوزه‌یران 1, 2025
ئەمریکا ڕێگریی لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی سێقۆڵی غازیی نێوان عێراق، ئێران و تورکمانستان کرد
ئابووری

ئەمریکا ڕێگریی لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی سێقۆڵی غازیی نێوان عێراق، ئێران و تورکمانستان کرد

ئایار 31, 2025
Next Post
کۆرۆنا زیاتر لە ئامارەکان کاریگەری لە سەر کەرتی ئابوری ئەفریقا دادەنێت

کۆرۆنا زیاتر لە ئامارەکان کاریگەری لە سەر کەرتی ئابوری ئەفریقا دادەنێت

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 415

تشرینی یه‌كه‌م 6, 2025

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 414

ئه‌یلول 24, 2025

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 413

ئه‌یلول 17, 2025

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 412

ئه‌یلول 8, 2025

Recent News

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 415

تشرینی یه‌كه‌م 6, 2025

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 414

ئه‌یلول 24, 2025

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 413

ئه‌یلول 17, 2025

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 412

ئه‌یلول 8, 2025
جام کوردی | JAMEKURDI

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 415

تشرینی یه‌كه‌م 6, 2025

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 414

ئه‌یلول 24, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020