بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەبدولمەلیک حوسی سەرۆکی بزوتنەوەی ئەنسارووڵای یەمەن وتی: ئێمە سەرقاڵی ڕوبەڕوبونەوەی ئەو داگیرکاری و دەسدرێژییەین کە ئەمریکا چاودێری دەکات، ڕژێمی زایۆنیستی و بەریتانیا پلانەکەی دادەڕێژن و بەکرێگیراوەکانیش لە ناوچەکە جێبەجێی دەکەن.
ناوبراو وتی: دەسدرێژی و تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ئەو مافە بە گەلی فەڵەستین دەدات تا بە هەر شێوازێک ڕوبەڕوی ئەم ڕژێمە ببنەوە.
سەرکردەی بزوتنەوەی ئەنسارووڵای یەمەن وتی: گرنگترین ئەنجامی شەڕی 12 ڕۆژەی ئەم دواییە، خۆڕاگری و هەوڵی جیدییە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی دوژمن. بەرهەمی هەماهەنگی نێوان برایانی فەڵەستینی دەسکەوتی گەورەی خوڵقاند و داوا لەوان دەکەین ئەم برایەتی و هەماهەنگییە زیاتر بکەن.
وتیشی: دوژمنان هەوڵی ئەوەیان دەدا لە ڕێگای ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ژمارەیەک وڵاتەوە لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی، دۆسیەی فەڵەستین بەلاڕێدا ببەن و لە لایەن خەڵکەوە بە تەواوی لەبیر بکرێت.
حوسی وتی کە تا گەیشتن بە سەرکەوتنی کۆتایی بەرەی خۆڕاگری، دوژمنی زایۆنیستی شکست و سەرشۆڕی زیاتری لە پێش دەبێت./.