بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕیاز مەنسور نوێنەری فەڵەستین لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە توندی ڕەخنەی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی گرت و وتی کە پێویست بە دەرکردنی بەیاننامە سەبارەت بە ئاگربەستی غەززە و پاڵپشتی لە گەلی فەڵەستین لە لایەن ئێوەوە ناکات.
ناوبراو وتی: پاش ڕاگرتنی دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر گەلی فەڵەستین، پێویست بە دەرکردنی بەیاننامەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ناکات، ئێوە پاڵپشتی لە گەلی ئێمە لە ئەقسا، قودسی پیرۆز، گەڕەکی شێخ جەڕاح و ناوچە داگیرکراوەکانی دیکە ناکەن.
نوێنەری فەڵەستین لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: ژمارەیەک لە دۆستان لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئەوەیان ویست جێبەجێ کرا، بەڵام کاتێک ئێمە پێداگریمان کرد هەنگاوێک لە پێناو بەرژەوەندییەکانی ئێمەدا هەڵبگرن، شتێکمان نەبینی./.