بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زیاد نەخاڵە ئەمینداری گشتی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین بە بۆنەی سەرکەوتنی خۆڕاگری فەڵەستین لە بەرامبەر ڕژێمی زایۆنیستی، پەیامێکی پیرۆزبایی و دەستخۆشیی بۆ حەزرەتی ئایەتووڵا خامنەیی ناردووە.
لەو نامەیەدا هاتووە کە پاڵپشتی بەردەوامی بەڕێزتان لە سەرجەم ئاستەکان، گەورەترین ڕۆڵی لەم شەڕەی ئەم دواییەدا هەبووە.
ڕاشیگەیاندووە کە گەل و خۆڕاگری پیرۆزمان بوونەتە هۆی خۆشحاڵی ئیمانداران و ناخۆشی دوژمنان لە هەر شوێنێک و حکومەتی زایۆنیستیی لە هەر کاتێکی دیکە لاوازتر کردووە.
زیاد نەخاڵە هەروەها لە ڕێگای ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانەوە دەستخۆشیی لە برایانی هێزی قودس کردووە کە ئەزموونی خۆیان بە خۆڕاگری فەڵەستین داوە.
لە کۆتایی نامەکەدا هاتووە کە بە ئەرکی خۆمی دەزانم یادێک لە شەهیدی خۆشەویست و ئازیز، فەرماندە قاسم سولێمانی بکەم، ئەو کەسەی کە لەم کاتەدا مێژووییەدا هەست بە بۆشایی نەمانی دەکەین./.