بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەلەرم پارێزەرێکی باشە دژی نەخۆشی شێرپەنجەیە، بە هۆی بوونی ماددەی “سلفورافان” کە ڕۆڵێکی کاریگەر دەبینێت لە ڕێگریکردن لە گەشەکردنی خانە شێرپەنجەییەکان.
هەروەها ڕێگری دەکات لە بەرزبوونەوەی فشاری خوێن بە هۆکاری هەبوونی پۆتاسیۆم.
کەلەرم بەرگرییەکی باشە دژی هەوکردنی لەش، هاوکات لە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان دەتپارێزێت.
چارەسەرێکی باشە بۆ نەخۆشی ڕەبۆ و هێڵنجدان و پوکانەوەی ئێسک.
کەلەرم بۆ کەمکردنەوەی ئازاری گەدە و سووتاندنەوەی سوودی هەیە.
یارمەتیدەرێکی باشە بۆ کەمکردنەوەی کێش، هاوکات زیادکردنی توانای مێشک و پاراستنی لە نەخۆشی ئەلزهایمەر./.