بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆنسووڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری هەولێر لە سەر ڕووداوەکەی بەردەم نوێنەرایەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاگەێندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە کە بەدواداچوونی پێویست بۆ ئەو ڕووداوە دەکرێت.
بە پێی ئەو ڕاگەێندراوە، شاندێکی کۆنسووڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە نەخۆشخانە سەردانی ئەو گەنجەی کردووە و وێڕای وتووێژ لە گەڵ پزیشکانی پەیوەندیدار، ئامادەیی خۆیانی بۆ هەر هاوکارییەک یان گواستنەوەی بۆ ئێران دەربڕیوە.
کۆنسووڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر ڕایگەیاندووە کە چاوەڕوان دەکات وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بەو ڕووداوە و هۆکارەکان و ئەوانەش دەستیان لەو ڕووداوەدا هەبووە. بەدواداچوونی پێویست بکات.
لە بەشێکی دیکەی ئەو بەیاننامەدا هاتووە کە ئامادەکاری دەکرێت بۆ هاتنی باوک و دایکی ئەو گەنجە بۆ هەولێر تا لە نزیکەوە ئاگاداری ڕەوشی تەندرووستی کوڕەکەیان بن./.