بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قۆناغی یەکەمی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماری سوریا لە باڵیۆزخانەکان، کۆنسووڵخانەکان و نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکانی ئەو وڵاتە لە وڵاتانی دیکە ئەمڕۆ پێنج شەممە دەستیپێکرد.
هاووڵاتیانی سوریا لە وڵاتانی بەحرەین، کوێت، عۆمان و ئیمارات تا ئێستا بەشدارییان لە پرۆسەی دەنگدان کردووە.
پرۆسەی دەنگدان لە کاتژمێر 7 ی بەیانی بە کاتی ئەو وڵاتانە لە نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکانی سوریا دەستیپێکردووە./.