بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئیران بۆ کاروباری سیاسی وتی: گەڕی چوارەمی دانوستانەکانی ڤیەننا پاش دوو هەفتە لە سەرجەم ئاست و بابەتە جیاجیاکان کۆتایی هات و بڕیار درا کە شاندەکان بۆ دوایین جار و بە مەبەستی هەندێک ڕاوێژ سەردانی پایتەختەکانی خۆیان بکەن.
ناوبراو وتی: لەم دوو هەفتەیەدا بە ڕێژەیەکی زۆر کارەکەمان بردووەتە پێشەوە و ئێستا دەتوانین بڵێین کە گەیشتووینەتە چوارچێوەی ڕێکەوتن و ناوەڕۆک و پاشکۆکانی ئەو ڕێکەوتنە دیاریکراوە، ئەڵبەت دانوستانەکان لە سەر ناوەڕۆکی ئەو ڕێکەوتنە هێشتا تەواو نەبووە و لە سەر چەند خاڵێکی بەردەوام دەبین.
عێراقچی وتی کە لە سەر چەند بابەتێکی سەرەکی ناکۆکییەکان بەردەوامە و بەم هۆیەشەوە بڕیار درا بۆ چەند ڕۆژێک پشوو و ڕاوێژ شاندەکان سەردانی وڵاتانی خۆیان بکەنەوە.
جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران وتی کە تاران جەخت لە سەر هەڵوێستی خۆی دەکاتەوە و تا ئێستاش کارەکان بە پێی خواستی ئێمە چووەتە پێشەوە، هیوادارین کە لە هەفتەی داهاتوودا دانوستانەکان ئەنجامی باشتری هەبێت./.