بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایانگەیاند کە پێنج شەممە دەنگی ئاگادارکردنەوەی هۆشداری هێرشی مووشەکی لە شارۆچکەکانی نزیک کەرتی غەززە بیستراوە.
ئەو ئاگادارکردنەوەش لە شارۆچکەکانی کیسۆفیم، ڕیعیم، ناحال عوز، نەقب، بئر سەبع و ئوفاکیم بووە.
میدیاکانی فەڵەستینیش ڕایانگەیاندووە کە شەپۆلێکی نوێی هێرشە ڕۆکێتی و مووشەکییەکانی گرووپەکانی خۆڕاگری لە کەرتی غەززە دژی شارۆچکە زایۆنیست نشینەکان دەستیپێکردووە.
ئاژانسی سەفا ڕایگەیاندووە کە بنکەی ئاسمانی هاتزریم کراوەتە ئامانجی چەند ڕۆکێتێکی گرووپەکانی خۆڕاگری.
پاش ئەوەش، باڵی سەربازی بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاند کە بە چەند ڕۆکێتێک دوو بنکەی ئاسمانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی، هاتزریم و تەل نوف کراوەتە ئامانج./.