بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، توێژینەوە پزیشکییەکان باس لەوە دەکەن کە تەماتە و گێزەر دەرفەت بە خانەکانی جەستەی مرۆڤ دەدەن کە نوێ ببنەوە، بە هۆی ئەوەشەوە پرۆسەی پیربوون خاو دەبێتەوە لە جەستەدا، بەڵام ئەوە بۆ ئەو کەسانە نییە کە جگەرە دەکێشن.
مادەیەکی شێرپەنجەیی لە جگەرەدا هەیە کە بە تەواوەتی شێوەی بیتا کارۆتین دەگۆڕێت کە لە چەندین جۆری سەوزە و میوەدا هەیە، لەوانەش تەماتە و گێزەر و دەیکاتە مادەیەک کە مەترسی لە سەر جەستە دادەنێت.
پێویستە ئەوانەی جگەرە دەکێشن خواردنی ئەو دوو مادەیە بە تەواوی کەم بکەنەوە، ئەگەر دەشکرێت بە تەواوی لە ژیاندا بیسڕنەوە، بەڵام ئەوانەی جگەرەکێش نین خواردنی تەماتە و گێزەر زیاد بکەن لە بەر ئەوەی کە هاوکار دەبێت لە بە گەنجی مانەوەی جەستە و پاراستنی زیندەچالاکییەکان، سەرەڕای ئەوەش سیستەمی بەرگری بەهێز دەکەن./.