بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی خواردنی توو بۆ جەستە بریتییە لە:
چارەسەری کەم خوێنی دەکات، بە تایبەت تووی ڕەش
دەوڵەمەندە بە زۆرینەی کانزا و ڤیتامینەکان
بەرگری جەستە بەهێز دەکات
دژی هەموو جۆرەکانی خانە شێرپەنجەییەکانە
بۆ خانمانی دووگیان و کۆرپەلەی ناو سکیشی زۆر باشە
پارێزگاری لە تەندرووستی دڵ دەکات
ڕێگری لە تەسکبوونەوەی خوێنبەرەکان دەکات
چارەسەری کەمی مادەی ئاسن لە جەستەدا دەکات
دژی هەوکردنی گشتییە، بە تایبەت هەوکردنی جومگەکان
یارمەتی دابەزینی فشاری خوێن دەدات
بە دژە ئۆکسانەکان دەوڵەمەندە
یارمەتی دابەزینی کۆلیسترۆڵی خەراپ دەدات
بۆ ئەو کەسانەی ڕێجیم دەکەن و دەیانەوێت کێشیان دابەزێنن، زۆر باشە
بۆ نەخۆشی و گرفتەکانی گەدە زۆر باشە
یارمەتی چالاککردنی جگەر دەدات
یارمەتی دابەزینی تا دەدات
بۆ پاراستنی پێستی ڕوخسار و ڕێگریکردن لە چرچبوونی و درووستبوونی زیپکە و پەڵە زۆر گرنگە
مووەکانی قژ جوان و بەهێز دەکات و ڕێگری لە هەڵوەرینیان دەکات
توانای سێکسی لە هەر دوو ڕەگەز بەهێز دەکات و ژمارەی سپێرمەکانی پیاوانیش زیاد دەکات
بەرگری لە ڕۆماتیزمی جومگەکان دەکات
ڕێگری لە هەوکردن و کێشەکانی گورچیلە و میزەڵدان دەکات
چارەسەری قەبزی دەکات
ڕیخۆڵەکان لە مادە ژەهراوییەکان کەم دەکاتەوە
کەمکردنەوەی غازاتی ناو سک
مێشک چالاک و بەهێز دەکات و ئەگەرەکانی توشبوون بە زەهایمەر کەم دەکاتەوە
بە گشتی دەمارەکانی ناو جەستە نەرم و چالاک دەکاتەوە
بۆ تەندرووستی چاو زۆر گرنگە و لە شەوکوێری دەیانپارێزێت./.