بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوە لە ڕۆژنامەی سەباح نیوزی تونس، خەڵکی تونس ئەمڕۆ چوارشەممە بۆ پاڵپشتی لە گەلی فەڵەستین و ئیدانەکردنی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە پایتەختی ئەو وڵاتە ڕژانە سەر شەقامەکان و داوای ئەوەیان کرد کە پرسی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی بە یاسا قەدەغە بکرێت.
خۆپێشاندەرانی تونسی جەختیان کردەوە کە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی خیانەتە.
لەو خۆپێشاندانەش کە لە لایەن یەکێتی کاری تونس وەک گەورەترین دامەزراوەی سیاسی و کۆمەڵایەتی ئەو وڵاتەوە ڕێکخرا بوو، داوا لە سەرۆک کۆمار و حکومەتی تونس کراوە کە بە هەر شێوازێک پاڵپشتی و هاوکاری گەلی فەڵەستین بکرێت.
لایەنە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان و کەسایەتییەکانی تونس لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ئیدانەی تاوان و دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستییان کرد و داوای ئەوەشیان کرد کە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئەو وڵاتە و تەل ئەبیب بە یاسا قەدەغە بکرێت./.