بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شربڵ وەهبە وەزیری دەرەوەی لوبنان لە چاوپێکەوتنێکی کەناڵی حوڕە وتی کە داعش لە ڕێگای ئەو وڵاتانەی کە خۆیان بە دۆست و برادەری لوبنان دەزانن، گەیشتووەتە ئێرە و پێشتر لە ڕێگای پارەی ئەوانەوە لە سوریا و عێراق گەشەی کردبوو.
ناوبراو لە وەڵامی پرسیارێکی پێشکەشکارەکە کە ئایا مەبەستی وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارسە، وتی کە ئەی پارەیان لە گیرفانی منەوە هاتووە؟
وەزیری دەرەوەی لوبنان هەروەها بەرگریی لە حزبووڵا کرد و وتی کە چەکی حزبووڵا ڕێگری لە پیلانەکانی ئیسرائیل لە دژی لوبنان دەکات.
لەو چاوپێکەوتنەدا کە سەلمان ئەنساری بەرپرسی لێژنەی پەیوەندییەکانی سعوودیە و ئەمریکاش بەشداری بوو، وەزیری دەرەوەی لوبنان وتی کە ئەوەی جەمال خاشقچیی بەو شێوازە تیرۆر کرد، مافی ئەوەی نییە وا قسە بکات./.