بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر بە ئاماژە بە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین و پەسەندکردنی ڕێکەوتنی سەربازی لە نێوان ئەو ڕژێمە و ئەمریکا وتی: هاوکات لە گەڵ ئەوەی کە چەکی ئەمریکی لە دژی گەلی بێ تاوانی فەڵەستین بە کار دێت، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا جارێکی دیکە ژمارەیەکی زۆر مووشەکی پێشکەوتوو بە بڕی 753 ملیۆن دۆلار بە ئامانجی کوشتنی ژمارەیەکی زیاتر لە منداڵانی فەڵەستینی دەداتە ڕژێمی زایۆنیستی.
ناوبراو وتی: لە هەمان کاتدا ئەمریکا ڕێگری لەوە دەکات بڕیارێک لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییەوە لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی دەربکرێت.
زەریف هەروەها وتی: جیهان لە کاتێکدا تەنیا چاودێری ئەم دۆخە دەکات کە ڕژێمی زایۆنیستی و لایەنگرەکەی، ڕواڵەتی نامرۆڤانەی خۆیان پیشان داوە./.