بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی وتی کە بە هۆی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا و ڕێوشوێنەکانی بەرەنگاربوونەوەی ئەم ڤایرۆسە، کاتی بەڕێوەچوونی پێشانگا تایبەتەکەی ئێران گۆڕانکاریی بە سەردا هاتووە.
مەهدی شوشتەری ڕایگەیاند کە بەڕێوەچوونی پێشانگاکە بۆ 22 تا 26 ی حوزەیرانی 2021 دواخراوە.
ناوبراو وتی کە بە هۆی ئەم دواکەوتنەش پرۆسەی تۆمارکردنی ناوی کۆمپانیاکانی بەشدار لە پێشانگای تایبەتی بازرگانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوامە./.