بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یوناتان شابیرا فڕۆکەوانی پێشووی هێزی ئاسمانی ڕژێمی زایۆنیستی وتی کە سوپای ئیسرائیل ڕێکخراوێکی تیرۆریستییە و فەرماندەکانیش لە تاوانی شەڕ تێوەگلاون.
ناوبراو ساڵی 1993 پەیوەندی بە سوپای ئیسرائیلەوە کرد بەڵام لە ڕاپەڕینی دووەمی گەلی فەڵەستین دەستی لە کار کێشایەوە.
شابیرا وتی کە بەو ڕاستییە گەیشتووە کە سوپای ئیسرائیل ڕێکخراوێکی تیرۆریستییە و بەم بۆنەوە وازی لە پۆستەکەی هێناوە.
وتیشی کە حکومەتی تەل ئەبیب حکومەتێکی ڕەگەزپەرستە کە ناوچەکەی تووشی کارەسات کردووەتەوە.
شابیر پاڵپشتی کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی لە خەڵکی فەڵەستین بە پێویست زانی و وتی کە ئەوان بە هۆکاری ڕەگەزپەرستانە لە ناو دەچن.
بە وتەی ناوبراو، لە ساڵی 2003 تا ئێستا 27 فڕۆکەوانی هێزی ئاسمانی ڕژێمی زایۆنیستی وازیان لە کارەکەیان هێناوە./.