بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕیاز مالیکی وەزیری دەرەوەی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستین لە کۆبوونەوەیەکی ئۆنلاینی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا داوایکرد کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هەوڵی ڕاگرتنی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی فەڵەستین بدات.
ناوبراو وتی کە ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە ماڵ بە ماڵ کەسانی سڤیل دەکوژێت.
مالیکی وتی کە هیچ گەلێک لەم جیهانەدا نییە کە هەڵسووکەوتی ئیسرائیل لە بەرامبەر خۆی قبووڵ بکات.
وەزیری دەرەوەی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستین وتی کە ڕژێمی زایۆنیستی دزێکی چەکدارە کە بە زۆر هاتووەتە ماڵەکانی ئێمەوە و منداڵەکانی ئێمە بەردەوام دەکوژێت.
ڕیاز مالیکی وتی کە ئەوانەی باسیان لە مسۆگەربوونی ئاشتی لە ڕێگای ڕێکەوتنە دووقۆڵییەکان و سڕینەوەی فەڵەستینییەکانەوە دەکرد، ئێستا لە بەرامبەر تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە کوێن؟/.