بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نایف شمەری جێگری سەرۆکی لێژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە کە لە بودجەی ساڵی 2021 پارەی پێویست بۆ کڕینی کەرەستەی پێشکەوتووی سەربازی لە بەرچاو گیراوە.
بە وتەی ناوبراو، لێژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق لە گەڵ وەزیری بەرگری و فەرماندەی هێزی ئاسمانی لە سەر کڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی کۆبووەتەوە.
شمەری ڕایگەیاندووە کە حکومەتی عێراق لە چەند مانگی داهاتوو لە گەڵ چەند کۆمپانیایەکی گرنگ بۆ کڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی دەست بە دانوستان دەکات.
ڕاشیگەیاندووە کە دانوستانەکان لە ئەستۆی وەزارەتی بەرگرییە و پەرلەمانی عێراق تەنیا چاودێری گرێبەستە پەیوەندیدارەکان دەکات.
عێراق پێشتر پێشنیاری کڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێس 400 ی ڕووسیای کردبوو./.