جام کوردی | JAMEKURDI
چوارشەممە, حوزه‌یران 18, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home وتووێژ

شەڕەکەی ئەمجارەی فەڵەستینییەکان گۆڕانکاری گەورەی لە بەرەنگاربوونەوەی ڕژێمی ئیسرائیل خوڵقاندووە

جام کوردی – شرۆڤەکارێکی باڵای کورد جەختیکردەوە کە شەڕی ئەمجارەی غەززە بە هۆی یەکگرتنی فەڵەستینییەکان و ئەو چەک و مووشەکانەی کە بزوتنەوەی حەماس پیشانیداوە، گۆڕانکاری گەورەی بە دوای خۆیدا هێناوە.

ئایار 15, 2021
in وتووێژ
A A
0

دکتۆر عوسمان عەلی شرۆڤەکاری باڵای کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانی ئیسلام، لە وتووێژی لە گەڵ پەیامنێری جام کوردی سەبارەت بە دوایین دۆخی فەڵەستین و ئەو شەڕەی کە ئێستا لە نێوان خەڵکی فەڵەستین و ڕژێمی زایۆنیستی دەبینرێت، وتی کە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بۆ بەلاڕێدابردنی دۆسیەکانی وەک گەندەڵی و لە پێناو مانەوەی لە دەسەڵات، دەیەوێت درێژە بەم شەڕە بدات.

ناوبراو وتی: سەرەڕای بێ هەڵوێستی شەقامی فەرمی عەرەبی، خەڵکی وڵاتانی عەرەبی بە توڕەیی لەم تاوانانەت ئیسرائیل دەڕوانن و هەر ئەمەش وایکردووە کە وڵاتێکی وەک میسر بە هەموو شێوازێک هەوڵی هێورکردنەوەی دۆخەکە بدات.

RelatedPosts

تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەکرێت و گیانی فەڵەستینییەکان بەهایەکی بۆ ئەو وڵاتە نییە

هەڵسەنگاندنی بەرپرسێکی ئەنساروڵڵا سەبارەت بە مەترسییەکانی یەمەن بۆ سەر ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی

سەردانەکەی عێراقچی بۆ میسر؛ چاوەڕوانی کراوەیی زیاتر لە پەیوەندییە سیاسی و ئابورییەکاندا

دەقی ئەم وتووێژە لە درێژەدا هاتووە:

بۆچوونی بەڕێزتان لە سەر دۆسیەی فەڵەستین وەک دۆسیەی یەکەمی جیهانی ئیسلام و ئەوەی کە بە درێژایی چەندین دەیە بە بێ چارەسەر ماوەتەوە، چییە؟

ئەم دۆسیەیە چەندین ڕەهەندی هەیە، ڕەهەندی ئائینی تێدایە، ئەوەی کە حکومەتی ئیسرائیل کە بە هیچ جۆرێک پەیوەندی بە هیچ ئائینێکەوە نییە، کاتی خۆی بۆ جولەکەکانی ئەورووپا بڕیار بوو لە ئەفریقا یان ئەمریکای باشور بە هۆی ئەوەی کە دەوترا زوڵمیان لێکراوە، شتێکیان بۆ بکرێت بەڵام دوا جار وترا کە فەڵەستین باشە و هەر لە کۆنەوە شتێک لەوێ هەبووە، تەنانەت حیزبەکانی ئیسرائیلیش هیچ بڕوایەکیان بە ئائین نییە بەڵام دەیانەوێت بە ناوی ئائین و درووشمە ئائینییەکانەوە قودس یەکلا بکەنەوە و هەلومەرجەکە بۆ جولەکە ڕەگەزپەرستەکان ئامادە دەکەن بۆ ئەوەی کە موسڵمانان لە قودس دەربکەن و هەموو قودس بکەن بە شارێکی جولەکە.

ئەم کارەش لە ساڵی 1948 دەستیپێکردووە، واتە بە جولەکەکردنی هەموو فەڵەستین نەک تەنیا قودس، سەرەتا لە ناوچەکانی نزیک قودسەوە دەستیان پێکرد و پلانی دەرکردنی فەڵەستینییەکانیان جێبەجێ کرد و ئێستاش لە ناوخۆی شاری قودسەوە دەیانەوێت موسڵمانان دەربکەن، ئەمە پلانێکی درێژخایەنە کە ئەگەرچی ئەمریکا ڕاستەوخۆ یارمەتیدەری نییە بەڵام لە لایەن ڕێکخراوە زایۆنیستییەکان و مەسیحییە زایۆنییەکانەوە پاڵپشتی دەکرێت تا ئەوانەی کە لە ڕووسیا و لە ئەورووپای ڕۆژهەڵاتەوە دێن لە شوێنی فەڵەستینییەکان جێگیر بکرێن. ئیدوارد سەعید نووسەرێکی بەناوبانگی فەڵەستینی باسی ئەم پیلانەی کردووە و ڕایگەیاندووە کە دوایین پیلانی سپی پێستەکانە لە جیهاندا.

ڕۆڵی ئەمریکا لە پاڵپشتیکردنی ڕژێمی ئیسرائیل چۆن دەبینن، ئایا ئەمریکا وەک نێوەندگێڕ مامەڵەی لە گەڵ ئەم دۆسیە کردووە یان زیاتر وەک پاڵپشتی تەل ئەبیب دەوری بینیوە؟

گومان لەوەدا نییە کە لە ساڵی 1967 تا ئێستا بە گشتی چل بڕیار لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە لە سەر دۆسیەی فەڵەستین دەرچووە بەڵام لە لایەن ئەمریکاوە بە مەبەستی پاراستنی ئیسرائیل ڤیتۆ کراوە، لە بەر ئەوەی کە پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل تایبەتمەندی و گرنگی زۆری بۆیان هەیە، ئەوەی کە ئیسرائیل ئەمریکا بەکار دێنێت یان پێچەوانەکەی، توێژەران بیروڕای جیاوازیان هەیە، بەڵام ئەمجارە ئیدارەی بایدن لە لایەن جولەکە چەپەکانەوە پاڵپشتی کراوە، چوار وەزیری گرنگ لە کابینەکەیدایە، لە کەسانی نزیک لە بایدن جولەکە لیبراڵەکان دەبینرێت کە دەتوانم بڵێم لە گەڵ ئەوە نین کە نتانیاهۆ دەیکات، ئەوان پاڵپشتی حیزبێکی لیبراڵ لە ئیسرائیل دەکەن، حیزبێکی میانەڕۆن کە بە ناوی کوتلەی گۆڕانیشەوە ناسراون و دژی نتانیاهۆ چالاکی دەکەن، بەڵام بنیامین نتانیاهۆ کە لە خولی ڕابردووی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە لایەن دوناڵد ترەمپەوە پاڵپشتی دەکرا لە بەر دۆسیەکانی گەندەڵی خۆی هەستی بە مەترسییەکی گەورە دەکرد و شەڕەکەی دەستپێکرد، ئەمریکا گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵنەکرد بەڵام دواجار وەک چۆن کە لەم ڕۆژانەدا بینرا. ڕایگەیاندووە کە ڕێگا بە دەرکردنی هیچ بڕیارێک لە دژی ئیسرائیل نادات، ئەمریکییەکان تەنیا داوای هێورکردنەوەی دۆخەکە دەکەن، ئەوان باسی تاوانەکانی نتانیاهۆ ناکەن کە چەندە فەڵەستینی لە هێرشە ئاسمانییەکاندا کوژراون یان لە شێخ جەراح چی ڕوویداوە، بە تەنیا باسی هێرشە مووشەکییەکان بۆ سەر ئیسرائیل دەکەن.

جیاوازی شەڕەکەی ئەمجارەی نێوان فەڵەستینییەکان و ئیسرائیل لە چیدا دەبینن؟

ئیسرائیل تاوانێکی زۆری لەم شەڕەدا کردووە، ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی فەڵەستین کوژران و بریندار کران، بزوتنەوەی حەماس کە سەیری بێ هەڵوێستی وڵاتانی عەرەبیی کرد وادەیەکی بۆ کۆتایی هێنانی هێرشەکانی ئیسرائیل دیاری کرد بەڵام کە ئەوە نەکرا ئێستا شەڕەکە بووەتە شەڕی فەڵەستینییەکان بە گشتی لە دژی ئەو ڕژێمە، ڕەنگە شەڕەکە بۆ وڵاتانی دیکەی وەک لوبنان و ئەردەنیش پەل بکێشێت، لەم شەڕەدا شەقامی فەرمی عەرەبی هیچ بڕیارێکیان نییە و کاریگەری سیاسەتەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە سەر ئەوان دیارە، تەنیا دەڵێن ئیدانەی دەکەین، بەڵام شەقامی عەرەبی لەم دۆخە توڕەیە و ڕەنگە بەرەو تەقینەوە بڕوات. هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە بە دڕندەیی بەردەوامە بەڵام خەڵکی غەززە بوێرانە خۆڕاگرییان کردووە و وەڵامیان داوەتەوە، ئیسرائیل سەرەتا بانگەشەی ئەوەی دەکرد بە هێرشی وشکانی دەچێتە غەززە بەڵام کاتێک ئەوەی بۆ ڕوون بوویەوە کە چل هەزار چەکداریان هەیە، تونێلێکی زۆریان هەیە و چەکی دژە تانکیان هەیە، هەر بۆیە شەڕەکەی لە دژی بەرژەوەندییەکانی خۆی زانی، هاوکات ئیدارەی بایدن گوشارێکی زۆری بۆ ڕاگرتنی شەڕەکە خستووەتە سەر ئیسرائیل و وەزیری دەرەوەی میسریش ڕەنگە بە هۆی ترسی لە کاردانەوەی شەقامی عەرەبی و ناوخۆی ئەو وڵاتە، هەوڵێکی بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە دەستپێکردووە، بەڵام نتنایاهۆ بەرژەوەندی خۆی لەوەدا دەبینێت کە بە هەر شێوازێک بەردەوام بێت.

پێتان وایە کە ئەم شەڕە بە هەمان شێوەی ڕابردوو بووە کە ئیسرائیل تێیدا بە حوکمی هێزی سەربازی، باڵادەست بووە یان فەڵەستینییەکانیش بە تایبەت بە هێرشە مووشەکییەکان گۆڕانکارییان لە هاوکێشەکاندا کردووە؟

بەم شەڕە و ئەو مووشەکە کاریگەرانەی کە حەماس پیشانی دا و هەروەها ئەو یەکگرتووییەی فەڵەستینییەکان بە تایبەت لە کەرتی غەززە، ئەوەی بۆ نتانیاهۆ و ئەمریکا و دۆستەکانی ئیسرائیل لە وڵاتانی ڕۆژئاوا دووپات کردەوە کە ئەگەر شەقامی فەرمی عەرەبی بێدەنگ و بێ هەڵوێستە بەڵام گەلی فەڵەستین زیندووە و شەڕەکەش تەواوی ئیسرائیلی گرتووەتەوە. شەڕەکە هاوکێشەکانی گۆڕیوە، یەکێتی ئەورووپا وەک جاران پاڵپشتی ئیسرائیل ناکات، تەنانەت بەشێکی ئەمریکییەکانیش بۆچوونی وەهایان هەیە، هەر بۆیە بە بۆچوونی من شەڕەکەی ئەمجارە گرنگ بووە و گۆڕانکاری گەورەشی کردووە.

وتووێژ: هاودەنگ محەممەد

Previous Post

چەندین کەسایەتی ناسراو ناوی خۆیان وەک کاندیدی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئێران تۆمار کرد

Next Post

وتووێژی تەلەفوونی لیوا قائانی و سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس

RelatedPosts

تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەکرێت و گیانی فەڵەستینییەکان بەهایەکی بۆ ئەو وڵاتە نییە
نوێترین هەواڵ

تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەکرێت و گیانی فەڵەستینییەکان بەهایەکی بۆ ئەو وڵاتە نییە

حوزه‌یران 6, 2025
هەڵسەنگاندنی بەرپرسێکی ئەنساروڵڵا سەبارەت بە مەترسییەکانی یەمەن بۆ سەر ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی
نوێترین هەواڵ

هەڵسەنگاندنی بەرپرسێکی ئەنساروڵڵا سەبارەت بە مەترسییەکانی یەمەن بۆ سەر ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی

حوزه‌یران 5, 2025
سەردانەکەی عێراقچی بۆ میسر؛ چاوەڕوانی کراوەیی زیاتر لە پەیوەندییە سیاسی و ئابورییەکاندا
نوێترین هەواڵ

سەردانەکەی عێراقچی بۆ میسر؛ چاوەڕوانی کراوەیی زیاتر لە پەیوەندییە سیاسی و ئابورییەکاندا

حوزه‌یران 2, 2025
دەرفەتەکانی بەردەم ئێران و پاکستان
نوێترین هەواڵ

دەرفەتەکانی بەردەم ئێران و پاکستان

ئایار 26, 2025
پارێزگاری هەولێر ڕۆڵێکی گرنگی لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستاندا هەیە
نوێترین هەواڵ

پارێزگاری هەولێر ڕۆڵێکی گرنگی لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستاندا هەیە

ئایار 5, 2025
ئێران و هەرێمی کوردستان؛ لە هاوبەشییەکی مێژووییەوە تا ئیرادەی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان
نوێترین هەواڵ

ئێران و هەرێمی کوردستان؛ لە هاوبەشییەکی مێژووییەوە تا ئیرادەی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان

ئایار 4, 2025
Next Post
وتووێژی تەلەفوونی لیوا قائانی و سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس

وتووێژی تەلەفوونی لیوا قائانی و سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020