بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕاشد غەنوشی سەرۆکی پەرلەمانی تونس لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا لە گەڵ ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس و خالید مەشعەل سەرۆکی ئەم بزوتنەوەیە لە دەرەوەی فەڵەستین، داوای دەستێوەردانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی کرد بۆ ڕاگرتنی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی گەلی فەڵەستین.
ناوبراو وتی کە پەرلەمانی تونس بەردەوام پابەندی ئەرکە مێژووییەکەی خۆی بۆ پاڵپشتی لە گەلی فەڵەستین دەمێنێتەوە.
غەنوشی هێرش و بۆردومانەکانی ڕژێمی زایۆنیستیی بۆ سەر کەرتی غەززە وەک تاوانی دژە مرۆڤایەتی ناو برد./.