بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بێرنی ساندرز سیناتۆری دیمۆکراتی ئەمریکا ڕایگەیاند کە بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی پەرەی بە ناسیۆنالیزمی ڕەگەزپەرستانە داوە.
ناوبراو داوایکرد کە حکومەتی ئەمریکا تێڕوانینی خۆی لە بەرامبەر نتانیاهۆ بگۆڕێت.
ساندرز وتی: حکومەتەکەی بایدن ئەگەر دەیەوێت پابەندی مافی مرۆڤ بێت، دەبێت ئەوە بە فەرمی بناسێت کە پرسی فەڵەستین زۆر گرنگە، ژیان و گیانی فەڵەستینییەکان زۆر گرنگە.
ئەم سیناتۆرە دیمۆکراتەی ئەمریکا هەروەها وتی کە نتانیاهۆ بەردەوام بۆ مانەوەی لە دەسەڵات پەرەی بە ناسیۆنالیزمی ڕەگەزپەرستانە داوە.
بێرنی ساندرز لە هەمان کاتدا وتی کە ئیسرائیل مافی بەرگری لە خۆیی هەیە بەڵام دەسەڵاتدارانی ئەمریکا دەبێت ئیدانەی سیاسەت و کردەوەکانی نتانیاهۆ بکەن کە ئەم قەیرانانەی خوڵقاندووە./.