بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس ئەمڕۆ هەینی بانگەوازێکی بڵاو کردەوە.
ناوبراو لەو بانگەوازەدا داوای لە سەرجەم گەلانی عەرەب و موسڵمان و ئازادیخوازانی جیهان کردووە کە بۆ پاڵپشتی لە مزگەوتی ئەقسا و غەززە و هەروەها گەلی فەڵەستین و لە پێناو جەختکردنەوە لە مافەکانی ئەوان، خۆپێشاندان بکەن.
ئیسماعیل هەنیە هەروەها سڵاو و ڕێزی خۆیی ئاراستەی موسڵمانانی جیهان کرد کە دژی ئەو زوڵم و تاوانەی زایۆنیستەکان ڕاوەستاون./.