بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوە لە ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا، جاناتان کانریکاس وتەبێژی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی ئەوەی پشتڕاست کردەوە کە هێزەکانی سوپای ئەو ڕژێمە چوونەتە کەرتی غەززە.
ڕۆژنامەی ئەمریکی ۆڵ ستریت ژوورناڵیش ڕایگەیاندووە کە هێرشی وشکانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی غەززە دەستیپێکردووە.
وەزارەتی تەندرووستی فەڵەستین ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند کە ژمارەی شەهیدەکانی هێرش و دەسدرێژییەکەی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر کەرتی غەززە گەیشتووەتە 109 کەس کە لەو ژمارەیە 28 کەس منداڵ و 15 کەس ژن بوون و 621 کەسیش بریندار کراون./.