بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعدئاباد لە باکورەوە بە چیاکانی ئەلبورز، لە ڕۆژهەڵاتەوە بە گوڵاب دەڕە، لە ڕۆژئاواوە بە وەلەنجەک و لە باشورەوە بە تەجریشەوە بەسراوەتەوە. لە سەردەمی قاجاڕ شوێنی مانەوە و نیشتەجێبوونی شاکان بووە. پاش کودەتاکەی ساڵی 1299، بە زیاترکردنی ڕوبەرەکەی و پێکەوەبەستنی لە گەڵ چەند باخێکی دیکە بووە شوێنی حەوانەوەی هاوینەی ڕەزاخان و چەندین کۆشکی تایبەتی پێ زیاد کرا و لە ئاکامدا بووە 18 کۆشکی گەورە و بچووک کە هەر یەک بە شێوازێکی تایبەتی ئەندازیاری کراونەتەوە.
حاجی ئاغا ڕەزا ڕەفیع لە بیرەوەرییەکانی خۆیدا دەنووسێت: من سەعدئابادم لە ئەبولفەتح سەرداری گەورە – کوڕی خاتوو عەزەمی خوشکی زەلەل سوڵتان – بە بڕی چوارسەد هەزار تمەن کڕی، ئەوەش بۆ ڕەزاخان سەرداری سوپا بووە. سەعدئاباد کە من لەو کاتەدا کڕیم بەم گەورەییە نەبوو و ڕوبەرەکەی هەشت هەزار مەتر لە پاڵ کانیاوەکە و لە گەڵ بینای مەلیکەی دایک بوو. پاش کڕینی سەعدئاباد لە سەرداری گەورە، گردی عەلی خانی والیشم لە باوکی لیوا والی بە بڕی حەوت هەزار تمەن کڕی و ئەم گردەش هەمان گردە کە ڕەزاخان کۆشکی شەهوەندی لە سەر کردەوە و دایکی شاپور عەبدولڕەزا یان عیسمەت دەوڵەتشایی تێیدا ژیانی بە سەر دەبرد.
لەو باخانەی کە زەوییەکانیان بووە بەشێک لە سەعدئاباد، باخی ئاغا محەممەد جەواد گەنجەییە کە بەشێک لە جەعفەرئاوا بووە. لە باخی ئیمام جومعەش بەشێکی زۆری بە سەعدئاباد بەسرایەوە و خانووەکانی باشوری سەعدئاباد کە پەیوەندی بە سەردەمی قاجاڕەوە هەیە، لە نەسیردەوڵە کڕدرا و لە سەردەمی پاڵەوی یەکەم وەک سەربازخانەی سەعدئاباد کەڵکی لێ وەردەگیرا. پاشان باخەکانی دیکەی نزیک سەعدئابادیش وەک باخەکانی سالاری جەنگ، سوپاسالار ئەمانووڵا میرزا، مستەوفی مەمالیک، شوکروڵا قەوام دەوڵە، هاودەم سەڵتەنە خوشکی مستەوفی و مەحمود بەدر بوونە بەشێک لە سەعدئاباد. ڕەزا شا لەو کاتەدا لە نێو دارە چنارەکانی سەعدئاباد خەیمەی هەڵدەدا و لەو شوێنەدا دەمایەوە.
لە سەردەمی پاڵەوی یەکەم، سەرتاسەری باخی سەعدئاباد بە ئاوی کانیاوی دەربەند ئاودێری دەکرا بەڵام پاڵەوی دووەم دوانزە کاتژمێر لە ئاوەکەی دەدایە خەڵکی ناوچەکە و لە ئاوی کارێزەکانی کۆن و نوێش بۆ ئاودێری باخەکە کەڵک وەردەگیرا.
ناوی کارێزەکانی باخی سەعدئاباد بریتییە لە:
هەراش ئاو
قەوام دەوڵە
کۆشکی بەردی
جەعفەرئاوا
ئاونما
کۆشکی سپی
کارێزەکانی نووسینگەی تایبەت
جەوادیە
گوڵخانە
کۆشکی شەمس
خەوتنگە
دەروازەکانی باخی سەعدئاباد بەم شێوازەیە:
لە نیزامیە کە ڕەزا شا زیاتر لەم دەروازەوە هاتووچۆی دەکرد
دەروازەی زەعفەرانیە
لە شەقامی دەربەند کە محەممەد ڕەزا شا زیاتر لەم دەروازەوە هاتووچۆی کۆشکەکەی دەکرد
لە گۆڕەپانی دەربەند
لە جەعفەرئاوا
لە کۆشکی سپی
ناوی چەند کۆشکێکی باخی سەعدئاباد بەم شێوازەیە:
18 کۆشکی گەورە و بچووک لە سەردەمی قاجاڕ و پاڵەوی لە باخی سەعدئاباد بوونیان هەیە کە ناوەکانیان بریتین لە:
کۆشکی ئەحمەدشایی
کۆشکی شەهوەند
کۆشکی سپی
کۆشکی تایبەت کە لە ئێستادا بە دیوانی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران دراوە
کۆشکی ئەسوەد
کۆشکی شەمس
کۆشکی ئەشرەف
کۆشکی غوڵامڕەزا
کۆشکی مەلیکەی دایک
کۆشکی بەهمەن کوڕی غوڵامڕەزا
کۆشکی شەهرام کوڕی ئەشرەف
کۆشکی فەریدەی دیبا
کۆشکەکانی کۆن و نوێی جێنشینی ڕەزای پاڵەوی
کۆشکی فەرەحناز و عەلیڕەزا منداڵەکانی محەممەد ڕەزا شا
کۆشکی لەیلا
بەدەر لەم کۆشکانەش و چەندین بینای کۆنی دیکە، چەند شوێنێکی دیکە لەم کۆمەڵە 110 هێکتارییە دەبینرێت./.