بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەسروڵڵا ڕەشنودی بە کەناڵی ڕووداوی ڕاگەیاند: بە بۆنەی ئەم جەژنە پیرۆزەوە، جەژنی میوانی خودا پیرۆزبایی ئاراستەی هەموو موسڵمانان و خەڵکی بەڕێزی عێراق و هەرێمی کوردستان و سەرۆک عەشیرەتەکان و سەرۆک حیزبەکان و هەموو خەڵکی بەڕێزی کوردستان دەکەم.
ناوبراو وتی: هیوادارم خودای گەورە خێر و بەرەکەتی خۆی لەم ڕۆژە پیرۆزانەدا بە سەر هەموواندا ببارێنێت، هیوادارم نەخۆشی نەگریسی کۆرۆناش کۆتایی پێ بێت و خەڵک لەم دۆخە ڕزگاریان بێت، لە گەڵ جەژنە پیرۆزەدا هیوادارم هەموو نەخۆشەکان بە زوویی چاک ببنەوە، هیوادارم ژیانێکی پڕ لە ئاسوودەیی و سەقامگیری و ئاسایش دوابەدوای ئەم ڕۆژە پیرۆزانە بێتە سەر ڕێی خەڵکی عێراق و هەرێمی کوردستان./.