مامۆستا سامان هەڵەبجەیی لە وتووێژی لە گەڵ پەیامنێری جام کوردی سەبارەت بە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە بەرامبەر گەلی زوڵملێکراوی فەڵەستین، وتی: ئەمجارەش وڵاتانی ئیسلامی بە تایبەت وڵاتانی عەرەبی لە بەرامبەر تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە فەڵەستین بێدەنگن بەڵام ئەم بێدەنگییە تەنیا تایبەت بە کێشەی فەڵەستین نییە و لەو وڵاتانەش کە ئەمریکا داگیرکاریی تێدا کردوون و کوشتن و بڕینی تێدا کردوون، وڵاتانی ئیسلامی بێدەنگن و هیچ هەڵوێستێکیان نییە، وەک ئەوەی کە لە ئەفغانستان و عێراق و وڵاتانی دیکە بینراوە.
ناوبراو وتی: ئیسرائیل هێزێک نییە بتوانێت لە نێو وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی بمێنێتەوە و ئەوەی دەکرێت بە تەواوی پاڵپشتی ئەمریکایە، تەنانەت دەتوانین بڵێین ئەو تاوانانە بە هاوبەشی ئەمریکا دەکرێت یان لە ڕاستیدا ئەمریکا بە ناوی ئیسرائیلەوە دەیکات.
ئەم مامۆستا ئائینییە لە درێژەدا وتی: ئەمریکا لە ڕێگای پاڵپشتیکردن لە ئیسرائیل و ناکۆکی خستنە نێو وڵاتانی ئیسلامی دەیەوێت هەژموونی خۆی بە سەر ناوچەکەدا بسەپێنێت.
مامۆستا سامان هەڵەبجەیی وتی: هەموو ساڵێک لە مانگی ڕەمەزاندا بە هاوکاری ئەمریکا، ئیسرائیل هێرش و دەسدرێژی دەکاتە سەر موڵک و ماڵی موسڵمانانی فەڵەستین و ئەو تاوانانەش لە کۆمەڵکوژی خەراپترە و تاوانی دژە مرۆڤایەتییە.
وتووێژ: هاودەنگ محەممەد