بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەرهەم ساڵح لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا لە گەڵ مەحمود عەباس سەرۆکی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستین ئیدانەی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستیی لە دژی گەلی فەڵەستین کرد.
سەرۆک کۆماری عێراق وتی: هەڵوێستی گەل و حکومەتی عێراق لە بەرامبەر دۆسیەی فەڵەستین نەگۆڕە کە پاڵپشتیکردنە لە بەدیهاتنی مافەکانی.
ناوبراو وتی: ئیدانەی تۆقاندنی نوێژخوێنانی سڤیلی حەرەمی قودسی پیرۆز دەکەین لە لایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە./.