به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە چوارەمین خولی فێستیڤاڵی جیهانی Roots of Europe لە وڵاتی ئێسپانیا کورتەفیلمێکی ئێرانی خەڵاتی بەدەست هێنا.
کورتەفیلمی دەم لە دەرهێنانی ناسر زەمیری خەڵاتی Roots of Europe بەدەست هێنا.
ئەم فێستیڤاڵە لە۳تا۷ ی مانگی مەی ۲۰۲۱ لە وڵاتی ئێسپانیا بە شێوازی ئۆنلاین و بەشداربوون لە نزیکەوە بەڕێوە چوو.
فیلمی ئێسفۆماتۆ لە دەرهێنانی ئەمیر عەلی میردریکوەند و فیلمی شاهید لە دەرهێنانی علی عەسگەری ڕێگەی بەشدار بوون لە بەشێ کێبرکێی چواردەیەمین بەشی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی کورتی Festival Corti a Ponte ئیتاڵیا پێ درا.
ئەم فێستیڤاڵە لە ۱۰ تا ۲۲ مانگی مەی لە پادووای ئیتاڵیا بەڕێوە دەچێت.