بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بە هۆی ڕاپەڕینەکەی ڕەمەزان و زیاتربوونی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی گەلی زوڵملێکراوی فەڵەستین و شەهیدکردنی دەیان پیاو و ژن و منداڵی فەڵەستینی لە هێرشە دڕندانەکەی دوژمنی زایۆنیستی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا و ناوچە داگیرکراوەکانی دیکە، سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە.
دەقی بەیاننامەکەی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بەم شێوازەیە:
بسم اللە الرحمن الرحیم
ڕاپەڕینی ڕەمەزان و بەرفراوانتربوونی بەرەی نوێی خۆڕاگری و ناڕەزایەتی گەلی زوڵملێکراو و بێ تاوانی فەڵەستین لە ڕوبەڕوبونەوەی داگیرکارانی قودس کە لە گەڵ هێرشی دڕندانەی دوژمنی تاوانبار و منداڵکوژی زایۆنیستی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا و ناوچەکانی دیکە بووە، ناڕەزایەتی توندی فەڵەستینییەکان و دەنگی ئازادیخوازانی لە جیهانی ئیسلام و وڵاتانی دیکەی جیهان بە دواوە بووە و ناسنامەی ڕەش و شەیتانیی ئەو ڕژێمە و لایەنگرانی زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە ئاشکرا کردووە.
هەرچەندە تاوان و دەسدرێژییەکانی ئەم ڕۆژانەی دوژمنی زایۆنیستی کە بەزاندنی سەرجەم هێڵە سورەکانی جیهانیش بووە، ڕوبەڕوی کاردانەوەی ئازایانە و بوێرانەی تێکۆشەران و خەباتگێڕانی خۆڕاگری ئیسلامی فەڵەستین بووەتەوە و زایۆنیستەکانی تووشی یەکێک لە دژوارترین قەیران و کێشەکانی سەردەمی داگیرکاری کردووەتەوە و هێرشی کەم وێنەی مووشەکی و ئاگری توڕەیی پیرۆزی گەنجانی لێهاتوو و بوێری فەڵەستینیشی بە دواوە بووە، بەڵام لێکەوتەکانی ئەم تاوانە دڕندانەیە و پرۆسەی پاکتاوی ڕەگەزی و بەجولەکەکردنی ئەم خاکە پیرۆزە، پێویستی بە هەنگاوی بەپەلە و کرداری لە لایەن بەرەی یەکگرتووی دژە زایۆنیستی و ناوەندە نێودەوڵەتییەکان بۆ پاڵپشتی لە گەلی فەڵەستین و ڕێگری لە بەردەوامی سیاسەتە دژە مرۆڤانەکانی ئەو ڕژێمە هەیە.
بە ڕژێمی تیرۆریستی ئەمریکا و دەسەڵاتدارانی تاوانباری کۆشکی سپی وەک لایەنگرانی سەرەکی زایۆنیستەکان کە ڕێخۆشکەری ئەم تاوانانەی زایۆنیستەکانن، هۆشداری دەدەین کە کشانەوەی هێزەکانی ئەم وڵاتەی بە ناو لایەنگری مافی مرۆڤ و لایەنگری زوڵم و تاوان، دەتوانێت پەیامهێنەری ئاشتی و ئارامی و سەقامگیری بۆ ناوچەکە بێت و ئەمەش سیاسەتی نەگۆڕی ئۆممەی ئیسلامییە.
سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وێڕای بەتوندی ئیدانەکردنی ئەم تاوانە گەورە و بێ کۆتاییە، لە چوارچێوەی ئەرکی سەر شانی خۆی و میراتی گەورەی مەکتەبی شەهیدی قودس حاجی قاسم سولێمانی و گەلی گەورەی ئێرانی ئیسلامی، بە وشیاری و بەهێزتر لە ڕابردوو، ڕاسپاردەی مێژوویی و حاشاهەڵنەگری خۆی بە پاڵپشتی لە خۆڕاگری ئیسلامی و ڕاپەڕینی گەلی فەڵەستین دەزانێت و بەردەوام لەم گۆڕەپانە چارەنووسسازەدا دەمێنێتەوە.
سڵاو و ڕێز دەنێرین بۆ شەهیدانی ڕاپەڕینی ڕەمەزان و ورەی بەرزی تێکۆشەرانی بوێر و ئازای فەڵەستینی و بەردەوامی سەرکەوتنەکان و دەسكەوتە شکۆمەندانەکانی ئەوان لە ڕوبەڕوبونەوەی داگیرکارانی قودسی پیرۆز لە خودای گەورە و مەزن داواکارین.
سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران
22 ی گوڵانی 1400 ی کۆچی هەتاوی./.