بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چوارەمین خولی ئەم ڕووداوە لە ڕێکەوتی ۲۰ تاکوو ۲۳ی ئایار (۳۰ی گوڵان تاکوو ۱ی جۆزەردان) لە شاری لاهای هۆڵەندا بەڕێوە دەچێت.
ئێلاهە نەوبەخت پێشتریش لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ” فیفوگی سویسرا” و فێستیڤاڵی ژنانی بەیرووتیش یەکێک بووە لە ئەندامانی لیژنەی بڕیاردەران.
مەبەست لە چوارەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی لاهای (MENA) لە هۆڵەندا وەک “محەمەد ئەلئەمین” سکرتێری فێستیڤاڵەکە ئاماژەی پێدەکات؛ پشتیوانی کردنە لە دەرهێنەر گەنجەکان و سینەمای سەربەخۆ لە ئەفریقای باکوور و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.