جام کوردی | JAMEKURDI
هه‌ینی, حوزه‌یران 20, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home کەلتوری

پشتیوانی دارایی لە سینەماکارانی کورد لە لایەن فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “یۆتۆبۆری” سوید

جام کوردی - فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "یۆتۆبۆری" لە وڵاتی سوید، بە 45 ساڵ چالاکی سینەمایی و بە دامەزراندنی "سندووقی نوێی نێودەوڵەتی فیلم"، فاند بە سینەماکارانی کوردیی هەر چوار پارچەی کوردستان دەدات و بۆ سازکردنی بەرهەمەکانیان پشتیوانی داراییان لێدەکات.

ئایار 11, 2021
in کەلتوری
A A
0

RelatedPosts

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “یۆتۆبۆری” (گۆتێبۆرگ) Göteborg لە وڵاتی سوید، کە بە گەورەترین ڕووداویی سینەمایی لە نێوان وڵاتانی ناوچەی ئێسکاندیناڤیا و گرینگترین شوێن بۆ کۆبوونەوەی ساڵانەی پیشەی سینەما و بازاڕی فیلم لە باکووری ئەورووپا دێتە ئەژمار، بە دامەزراندنی “سندووقی نوێی نێودەوڵەتی فیلم”، فاند بە سینەماکارانی کوردیی هەر چوار پارچەی کوردستان و سینەماکارانی وڵاتانی بڕازیل، سوودان و ئۆکڕاین دەدات و بۆ سازکردنی بەرهەمەکانیان پشتیوانی داراییان لێدەکات.
ئەم هونەرمەندانە، بۆ گەشەسەندن و پەرەپێدانی سیناریۆ، خەرجەکانی دوای وێنەگرتن و بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانیان، لە ئەمڕۆ دووشەمە 10ی مایی 2021 تاکوو دوو مانگی داهاتوو دەرفەتیان هەیە، داواکاریی فاندی خۆیان، پێشکەش بە “سندووقی نوێی نێودەوڵەتی فیلم” بکەن و بەرپرسانی ئەم سندووقەش بۆ ماوەی سێ مانگ، بە تیمێکی پڕۆفێشناڵی خۆیانەوە داواکارییەکان هەڵدەسەنگێنن و لە مانگی ئۆکتۆبەری 2021 دەرئەنجامی کۆتایی ڕادەگەیەنن.
“سندووقی نوێی نێودەوڵەتی فیلم” لە سەردەمی قەیرانی توندیی وەکوو گشتگیریی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە ساڵی 2021 بە بەرپرسیاریی “کامیلا لارسۆن” Camilla Larsson لە وڵاتی سوید دامەزراوە و بە زیادکردنی ئازادیی هونەریی و ئازادیی ڕادەربڕین، بە پێکهێنانی کەشووهەوایەکی جۆراوجۆری ڕاگەیاندن، یارمەتی دەبەخشێت و پشتیوانی دارایی لە پڕۆژە سینەماییەکان دەکات. بۆ ئەمساڵ، 400 هەزار یۆرۆ (4 میلیۆن کڕۆنی سوید) بوودجە لەبەرچاو گیراوە و لە درێژەشدا بە شێوەی بەردەوام؛ ئەم سندووقە درێژە بە چالاکییە سینەمایی و پشتیوانییەکانی خۆی دەدات.
لە کاتی قەیرانە توندەکاندا، بواری فەرهەنگ و هونەر، بە گشتی بێبەش دەبێت و لە سەردەمی ئێستاشدا، بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا کاریگەرییەکی جیدی لەسەر پڕۆژکان، وەدەستخستنی کەناڵەکانی بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکان و هەروەها دابینکردنی بوودجەی فیلمەکان داناوە.
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “یۆتۆبۆری” بۆ پشتیوانی لەو دەرهێنەرانەی کە لە باروودۆخی سەختدا کار دەکەن، سندووقێکی نێودەوڵەتی فیلمی بە لایەنگری وەزارەتی دەرەوەی سوید دامەزراندووە و ئەمساڵ، بۆ گەشەسەندن و پەرەپێدانی سیناریۆ (10 هەزار یۆرۆ)، خەرجەکانی دوای وێنەگرتن (30 هەزار یۆرۆ) و بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانیان (20 هەزار یۆرۆ) و هەروەها کۆکردنەوەی بەرهەمی بەنرخ لایەنگری دەکات. چونکە فیلم، بۆ بینەر؛ سەرنج و کاریگەریی خۆی هەیە و لە کۆمەڵگادا، ڕۆڵێکی سەرەکی دەنوێنێت.
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “یۆتۆبۆری” 45 ساڵ پێش ئێستا و لە ساڵی 1979 بە نمایشی 17 فیلمی سینەمایی لە 3 هۆڵی سینەما و بە بەشداریی 3 هەزار بینەر و بە مەبەستی بەهێزکردنی دەنگی سینەماکاران و خستنە بەرچاویی فیلمەکان لە سەرتاسەری جیهان، چالاکییەکانی خۆی لە شاری یۆتۆبۆری لە وڵاتی سوید دەست پێکرد و لە درێژایی 10 ساڵی ڕابردوودا و لەو کاتەی کە لەگەڵ “ئاژانسی گەشەسەندنی سوید” SIDA کار دەکات، لە 150 پڕۆژەی سینەمایی لە سەرتاسەری دنیا پشتیوانی دارایی کردووە.
“ئنێگمار برێگمان” Ingmar Bergman دەرهێنەری گەورە و کاریگەری سویدی و براوەی 4 خەڵاتی ئۆسکار و کۆمەڵێک خەڵاتی گرینگی دیکەی جیهانی؛ لە 20 ساڵی دوایی تەمەنیدا، سکرتێریی شانازیی ئەم ڕووداوە سینەماییەی لە ئەستۆدا بوو.
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “یۆتۆبۆری” بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی “میرجا وێستێر” Mirja Wester و بەڕێوەبەریی هونەریی “یۆناس هۆلمبێرگ” Jonas Holmberg بە ناونیشانی گەورەترین ڕووداویی سینەمایی لە نێوان وڵاتانی ناوچەی ئێسکاندیناڤیا و گرینگترین شوێن بۆ کۆبوونەوەی ساڵانەی پیشەی سینەما و بازاڕی فیلم لە باکووری ئەورووپا؛ هەموو ساڵێک بە بەشداریی بەرهەمی سینەماکارانی وڵاتانی جیهان، لە چەندین بەشی جۆراوجۆری پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی، لەوانە: بەشی “پێشبڕکێی نێودەوڵەتی”، بەشی “پێشبڕکێی نۆردیک”، بەشی “پێشبڕکێی بەڵگەفیلمی نۆردیک”، بەشی “پێشبڕکێی ئینگمار برێگمان” Ingmar Bergman، بەشی “پێشبڕکێی دەستپێدەکات” Startsladden، بەشی “تەرکیز”، بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی “سینەمای نۆردیک”، بەشی “کورتە فیلمە سویدییەکان”، بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی “سینەمای نێودەوڵەتی” لەوانە: بەشی “گالا”، بەشی “مەستێرز” و بەشی “تەرکیز”، بەشی “ئاسۆکان”، بەشی “سینەمای کلاسیک”، بەشی “پێنج کیشوەری جیهان”، بەشی “جووڵە زۆرەکان”، بەشی “دەنگە نوێیەکان”، بەشی “بازاڕی فیلم”، بەشی “ڤۆرکشۆپی فێرکاریی”، بەشی “ڕێزلێنان”، کۆمەڵێک سیمینار و کۆڕ و کۆبوونەوەی پسپۆڕانە و هەروەها چەندین بەشی دیکە لە 10 سینەما و 40 هۆڵی شاری یۆتۆبۆری لە وڵاتی سوید بەڕێوەدەچێت.

Previous Post

سائیرۆن: لێدوانەکانی باڵیۆزی بەریتانیا دەستێوەردانە لە کاروباری ناوخۆیی عێراق

Next Post

ئێرانییەک بووە داوەری فێستیڤاڵی فیلمی “مەنا” لە هۆڵەندا

RelatedPosts

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات
کەلتوری

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

حوزه‌یران 4, 2025
‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە
کەلتوری

‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە

حوزه‌یران 4, 2025
کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت
کەلتوری

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

ئایار 30, 2025
خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە
کەلتوری

خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە

ئایار 27, 2025
پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا
کەلتوری

پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا

ئایار 24, 2025
بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات
کەلتوری

بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات

ئایار 10, 2025
Next Post
ئێرانییەک بووە داوەری فێستیڤاڵی فیلمی “مەنا” لە هۆڵەندا

ئێرانییەک بووە داوەری فێستیڤاڵی فیلمی "مەنا" لە هۆڵەندا

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020