بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سێزدەیەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران بڕیارە لە 18 ی حوزەیرانی 2021 بەڕێوە بچێت و ناونووسینی کاندیدەکانی ئەم هەڵبژاردنانەش بە فەرمی دەستیپێکرد.
لە هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵی ئێران 59 ملیۆن و 310 هەزار و 307 کەس دەتوانن بەشداری بکەن و دەنگ بدەن.
هەروەها نزیکەی یەک ملیۆن کەس لە بەڕێوەبردن و پاراستنی ئەمن و ئاسایشی هەڵبژاردنەکانی ئێران بەشدار دەبن./.