بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس جەختیکردەوە کە ئەم بزوتنەوەیە بڕیاری داوە تا کۆتایی هاتنی هەموو جۆرە کردەوەیەکی تیرۆریستی ڕژێمی زایۆنیستی لە بەیتولموقەدەس و مزگەوتی ئەقسا درێژە بە شەڕ بدات.
ناوبراو وتی: بەیتولموقەدەس هاوکێشەیەکی نوێی سیاسی و جەماوەری و مەیدانی نوێی لە ئاستی ناوخۆیی و دەرەکی هێناوەتە پێشەوە و گەلی فەڵەستین سەرکەوتن بە دەست دێنێت.
هەنیە وتی کە هاوکێشەی پەیوەندی غەززە لە گەڵ قودس وەک خۆی ماوەتەوە و هیچ گۆڕانکارییەکی بە سەردا ناکرێت و هەر بانگەوازێک کە لە قودسەوە بەرز بکرێتەوە لای غەززە پێشوازی لێدەکرێت./.