بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق ئیدانەی هێرشەکەی سەر کۆنسووڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێرانی لە شاری کەربەلا کرد و وتی: هێرشی سەر ناوەندە دیپلۆماسییەکان دەسەڵاتی حکومەت ڕوبەڕوی مەترسی دەکاتەوە و کاریگەری لە سەر هەوڵەکانی حکومەتی عێراقش بۆ هەبوونی پەیوەندییەکی هاوسەنگ و بەردەوام لە گەڵ وڵاتانی جیهان دادەنێت.
ناوبراو وتی: لە سەر ئەم بنەمایە ئیدانەی هێرشەکەی سەر کۆنسووڵخانەی ئێران لە شاری کەربەلا دەکەین.
سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق داوای لە حکومەت و دەزگا ئەمنییەکان کرد کە ئاسایشی سەرجەم باڵیۆزخانەکان و ناوەندە دیپلۆماسییەکان لە سەرجەم پارێزگاکان دابین بکەن./.