بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شێخ بەدرەدین حەسون موفتی باڵای سوریا لە کۆنفرانسی ئۆنلاینی ” ڕۆژی قودس، ڕۆژی چەوساوەکان ” کە لە لایەن کۆڕی بێداری ئیسلامی بەڕێوەچوو، وتی کە فەڵەستین سەرجەم ئائینە ئاسمانییەکانی لە خۆیدا کۆکردووەتەوە و ئەوانەی کە دەسدرێژییان کردووەتە سەر ئەم خاکە، بە پێچەوانەی بانگەشەکەیان جولەکە نین.
ناوبراو وتی: قودس وەک ئەوەی کە لە قورئانی پیرۆز و لە سورەتی ئەسرادا هاتووە، شوێنێکە کە هیچ داگیرکار و زوڵمێک تێیدا بەردەوام نابێت و ئەوەی کە لە ڕێگای زوڵم و ستەم لەم خاکەدا هەنگاو بنێت، لە ناو دەچێت.
شێخ حەسون وتی: ئەمە بەڵێنی خودایە و لە لایەن ئەو کەسانەوە مسۆگەر دەبێت کە پەیمانیان لە گەڵ خودای گەورە هەیە و کۆماری ئیسلامی ئێران لەم ڕێگایەدا هەنگاوی هەڵگرتووە و حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) کۆتای هەینی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانی کردە ڕۆژی جیهانی قودس تا هاوکات لە گەڵ شەوی قەدر، شەوی قورئان بێت. یەکەم هێمای وەفاداری کۆماری ئیسلامی ئێرانیش بۆ دۆسیەی فەڵەستین. داخستنی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل و جێگرتنەوەی باڵیۆزخانەی فەڵەستین لە تاران بووە./.