بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لێرەدا ئاماژە بە چەندین هەڵە دەدرێت کە لە پاش نان خواردن نابێت ئەنجام بدرێت:
خواردنی میوە:
ڕاستەوخۆ لە پاش نان خواردن زیانی هەیە، ڕێگری دەکات لەوەی جەستە سوودی لێببینێت.
خواردنەوەی چا:
ئەو مادە خۆراکییانە تێکدەشکێنێت کە لە خواردنەکانەوە بە دەستی دەهێنێت، ڕێگری دەکات لەوەی بەکاری بهێنێت.
گەرماوکردن:
خوێنی جەستەت لە دەست و قاچەکانت کۆدەبێتەوە، لە کاتێکدا پێویستە لای گەدەت کۆببێتەوە بۆ ئەوەی کرداری هەرس ئاسان بکات.
پیاسەکردن:
هەموومان ئەوەمان بیستووە کە دەڵێن لە پاش نان خواردن پیاسەکردن سوودی هەیە، بەڵام ئەمە پێچەوانەی ڕاستە، نابێت ڕاستەوخۆ پاش نان خواردن پیاسە بکرێت، لە بەر ئەوەی کە کرداری هەرس خاو دەکاتەوە، لانی کەم کاتژمێرێک چاوەڕێ بکە.
جگەرەکێشان:
کێشانی یەک جگەرە لە پاش نان خواردن هاوشێوەی 10 جگەرە لە کاتی ئاساییدا زیانی هەیە، مەترسی شێرپەنجە زیاد دەکات.
خەوتن:
ڕێگری دەکات لەوەی خۆراکەکان هەرس بکەیت و گەدەت تووشی گرژبوون دەبێت./.