بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید موقتەدا سەدر هەڵوێستی خۆیی لە سەر ڕووداوەکانی فەڵەستین ڕاگەیاند.
ناوبراو لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر بڵاویکردووە، ڕایگەیاند: نەجەف وەک لایەنگری فەڵەستین لە دژی دوژمنی ئێمە و ئێوە و خودا و مرۆڤایەتی و ئیسلام و ئائینەکانی دیکە دەمێنێتەوە.
سەدر وتی: جارێکی دیکە ئیسرائیل ڕووی هێناوەتە هێرشی دڕندانە لە دژی قودس، ئیسرائیل بە بێ ئەوەی کە شیاو بێت و مافی ئەوەی هەبێت خۆی بە خاوەنی قودس دەزانێت.
سەرۆکی ڕەوتی سەدر وتی: ئەم هەموو تاوانەی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی قودس و فەڵەستین ئاکامی بێدەنگی سەرکردەی وڵاتانی عەرەبییە.
وتیشی کە تاوانەکانی ئەو ڕژێمە لە قودس لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان پێویستی بە کاردانەوەی نێودەوڵەتی هەیە./.