بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا وتی کە وڵاتانی دیکە دەتوانن پشت بە ڤاکسێنی دژە کۆرۆنای سپۆتنیک ڤی ببەستن لە بەر ئەوەی کە وەک چەکی کڵاشینکۆف متمانەی بە دەست هێناوە.
چەکی کڵاشینکۆف لە سەردەمی یەکێتی سۆڤییەت لە لایەن هاووڵاتییەکی ڕووسیاوە درووستکراوە و تا ئێستاش بە شێوازێکی بەربڵاو بۆ کاری سەربازی کەڵکی لێ وەردەگیرێت.
ڤاکسێنی دژە کۆرۆنای سپۆتنیک ڤی ڕووسیاش بە خێرایی لە پاش بڵاوبوونەوەی ئەم پەتایە بەرهەم هێنرا و وڵاتانی جیهان کاریگەرییان لە سەر نەمانی کۆرۆنا پشتڕاست کردووەتەوە./.