بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەمار حەکیم لە پەیامێکدا بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی قودس جارێکی دیکە جەختی لە سەر پاڵپشتی عێراق لە گەلی فەڵەستین کردەوە.
ناوبراو وتی: ڕۆژی جیهانی قودس وەبیرهێنەری زوڵملێکراوی گەلی فەڵەستینە کە هەموو ویژدانێکی ئازادی هەژاندووە، ئەمڕۆژەش دەرفەتێکە بۆ بەڵێنی دووبارە لە گەڵ کێشەی یەکەمی جیهانی ئیسلام و وڵاتانی عەرەبی.
حەکیم لە درێژەی پەیامەکەیدا وتی: کێشەی قودس و تاڵانکردنی خاکەکەی تەنیا پەیوەندی بە گەلی فەڵەستینەوە نییە بەڵکوو پەیوەندی بە موسڵمانان و عەرەبەکان و سەرجەم گەلانی ئازادیخوازی جیهانەوە هەیە، قودس ئێمە یەکگرتوو دەکات و یەکەمایەتییەکانمان دیاری دەکات.
سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق لە کۆتاییدا وتی: بەڵێنی ئێمە لە گەڵ ئازیزانمان لە فەڵەستین ئەوەیە کە لە ڕێگای هاوکاریکردنی ئەوان بەردەوام دەبین و واز لەم بنەما ڕەوایە ناهێنین./.