بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر پەیامێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند:
فەڵەستین پێوەرێکی دیاریکردنی دادپەروەرییە. ژمارەیەکی زۆر کەم لەم تاقیکردنەوەیە سەرکوتوو بوون.
بەڵام ئێران بە شانازییەوە لە گەڵ خەڵکی فەڵەستین مایەوە، ئەو خەڵکەی کە لە بەرامبەر تاوانە ڕەگەزپەرستانەکەی ڕژێمێک خۆڕاگری دەکەن.
ڕۆژی قودس وەبیرهێنەری ساڵانەی پێویستی ئەخلاقی یەکگرتنی جیهانییە لە گەڵ فەڵەستین.
# ڕێکاری دیمۆکراسی = ڕاپرسی فەڵەستین./.