بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی عەبدولکەریم باڵیۆزی سوریا لە لوبنان سەبارەت بە ئەگەری ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتەکەی و سعوودیە، وتی: من بە پێی بەدواداچوونی کۆبوونەوەکان و لێدوانی دیپلۆماتکاران پێم وایە کە ئەوان سەرقاڵی پێداچوونەوەی هەڵوێستەکانی خۆیانن و هیوادارم کە ئەم قۆناغە درێژەی نەبێت.
ناوبراو وتی: سوریا پێشوازی لە هەر دەستپێشخەرییەکی سعوودیە بۆ پێداچوونەوەی بەرپرسیارانە لە هەڵوێستەکانی دەکات.
باڵیۆزی سوریا لە لوبنان وتی: سعوودیە وڵاتێکی دۆست و برادەرە و هەر هەنگاوێک بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ وڵاتانی عەرەبی لە لایەن ئێمەوە پێشوازی لێدەکرێت./.