بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعدوڵڵا زارعی شرۆڤەکاری سیاسی و بەڕێوەبەری پەیمانگەی ئەندیشەسازانی نور بۆ توێژینەوە ستراتیژییەکان، وتی کە تەمەنی گرێبەستی سەدە وەک پیلانێکی ئەمریکییەکان بۆ پاڵپشتی لە ڕژێمی زایۆنیستی بە کۆتایی گەیشتووە.
ناوبراو وتی: ئەوەی کە بووە هۆکاری شکستی ئەم پیلانگێڕییە، بەرەی خۆڕاگری لە فەڵەستین و ناوچەکە بووە و ئەوەی سەلماند کە کاتێک فەڵەستینییەکان و لایەنەکانی دیکەی بەرەی خۆڕاگری لە ستراتیژی پلان لە بەرامبەر پلان و وەڵامدانەوەی پلان و پرۆژەکان کەڵک وەربگرن، هەر خیانەتێک لە ئامانجەکانی فەڵەستین چارەنووسی شکست دەبێت.
زارعی وتی: وەک چۆن کە لە سەرەتای شۆڕشی ئیسلامی ئێرانیشەوە زیاتر لە 26 پرۆژە و پیلانی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا بە خۆڕاگری گەل و حکومەتی ئێران ڕوبەڕوی شکست کرایەوە.
وتیشی کە ئەمڕۆ هاوکێشەی هێز هێندە گۆڕاوە کە فەڵەستینییەکان بوونەتە سەرچاوەی هەڕەشە لە سەر ڕژێمی زایۆنیستی و لە چل و دووەمین ساڵۆگەڕی ڕاگەیاندنی ڕۆژی جیهانی قودس ئاسۆیەکی ڕوون کەوتووەتە بەردەم دۆسیەی فەڵەستین و لە ئێستادا چەندین وڵات لە پشتەوەی پلانی خۆڕاگرین و لە داهاتووشدا خۆڕاگری چەکدارانە و هەمەلایەنە دەتوانێت هاوکێشەکان لە بەرژەوەندی فەڵەستینییەکان بەرەو گۆڕانکاری ببات.
ئەم شرۆڤەکارە سیاسییە هەروەها وتی کە فەڵەستین بە خۆڕاگری دەگەڕێتەوە و سەرکەوتوو دەبێت و لەو کاتەشدا ڕایدەگەێنین کە جیهانی ئیسلام چۆن ڕەوتی ستەمکاری جیهانیی تووشی شکست و سەرشۆڕی کردووە./.