بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، باڵیۆزخانەی ڕووسیا لە ئەمریکا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە توێتەر ڕەخنەی لە بوونی هێزە نایاساییەکانی واشنتن لە سوریا گرت.
باڵیۆزخانەی ڕووسیا جەختی لەوە کردووەتەوە کە بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا نایاساییە و واشنتن مافی ئەوەی نییە ڕەخنە لە کردەوە سەربازییەکانی مۆسکۆ لە سوریا بگرێت کە لە سەر داوای حکومەتی یاسایی دیمەشق دەکرێت.
بەیاننامەکەی باڵیۆزخانەی ڕووسیا ئەوەی وەبیر هێناوەتەوە کە بوونی هێزەکانی ئەمریکا و پاڵپشتی ئەوان لە هەندێک هێزی نەیاری سوریا بە تەواوی نایاساییە.
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا پێشتر ڕایگەیاندبوو کە کردەوە سەربازییەکانی ڕووسیا لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا بە پێچەوانەی میکانیزمی چارەسەرکردنی ئاڵۆزییەکانی ئەم وڵاتەیە./.