بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بیست ویەکەمین فێستیڤاڵ جیهانی فیلمی “بوورلی هیلز” ی ئەمریکا خەڵاتی بەخشییە ئەکتەرێکی ئێرانی.
خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژن-ی فستیڤاڵەکە بەخشرایە مۆحەدسە خەرامان بۆ ڕۆڵگێڕان لە کورتە فیلمی قیژاندن لە تاران قەدەغەیە (جیغ زدن در تهران ممنوع)، لە دەرهێنانی فەربۆد ئەردەبیلی.
هەروەها کورتە فیلمێکی دیکە لە دەرهێنانی هاوبەشی سامان حسێن پوور و ئاکۆ زەند کەریمی توانی دوو خەڵاتی شەشەمین فێستیڤاڵ بێ سنوورداریەتی بەریتانیا بەدەست بهێنێت.
خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی بیانی و هەروەها خەڵاتی باشترین کاری کامێرەوانی بەخشرایە حامد بەقائیان بەبۆنەی کورتە فیلمێکی دیکەوە. جێگای ئامەژەیە کە فستیڤاڵەکە لە ۳ی ئایار ناوی براوەکانی ئاشکرا کرد.









