بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای کەرکوک ڕایگەیاند کە تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر کێڵگەی نەوتیی بای حەسەن لەم پارێزگایە.
سەرچاوەکە ڕایگەیاندووە کە لە ئاکامی ئەو هێرشە پاسەوانێکی ئەو کێڵگە نەوتییە کوژراوە و یەکێکی دیکە بریندار بووە.
بە هۆی ئەو هێرشەوە چالاکی دوو بیرە نەوتی باکوری ڕۆژئاوای کەرکوک ڕاگیراوە.
وەزارەتی نەوتی عێراقیش ڕایگەیاندووە کە هەر دوو بیرە نەوتی ژمارە 183 و 177 تەقێندراونەتەوە./.