بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کاتع ڕکابی ئەندامی لێژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند کە تورکیا پلانی داگیرکردنی چەند پارێزگایەکی ئەم وڵاتەی هەیە.
ناوبراو وتی: کەس ناتوانێت حاشا لە داگیرکاری تورکیا و بوونی هێزەکانی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان بکات.
ڕکابی وتی کە تورکیا لە ئێستادا هەوڵی داگیرکردنی چەند پارێزگایەکی عێراق دەدات و ڕەجەب تەیب ئەردۆغانیش بە ئاشکرا ئەوەی باس کردووە.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق داوای کرد کە حکومەتی بەغدا لە زووترین کاتدا وەڵامی تورکیا بداتەوە و هاوکات لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆمکاری عەرەبی و ڕێکخراوی هارکاری ئیسلامیش سکاڵا لە دژی ئەو وڵاتە تۆمار بکرێت./.