بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نائل ئەبوعودە بە ئاژانسی ئێرنای ڕاگەیاند کە ڕۆژی جیهانی قودس بە تایبەت لەم هەلومەرجەی ئێستا و پیلانگێڕییەکانی دوژمنان کە قودسی داگیرکراویان کردووەتە ئامانج، گرنگی تایبەت بە خۆیی هەیە.
ناوبراو ستایشی هەڵوێست و پاڵپشتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی کرد کە بە هەموو شێوازێک بە تایبەت لە ڕۆژی جیهانی قودس لە بەرەی سەرەکی پاڵپشتی فەڵەستینییەکان لە بەرامبەر ڕژێمی زایۆنیستی بووە.
عودە زیاتربوونی هەڕەشەی زایۆنیستەکانی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە ڕژێمی تەل ئەبیب کەوتووەتە قۆناغی مایەپووچی سیاسی و سەربازی و سوپای داگیرکاری زایۆنیستی لە سەرکەوتنە بەردەوامەکانی بەرەی خۆڕاگری لە بوارە جیاجیاکان هەست بە ترس و نیگەرانییەکی زۆر دەکات.
وتیشی کە هەڕەشەی زایۆنیستەکان خەڵکی ئازا و بوێری فەڵەستین ناترسێنێت و خۆڕاگری ئامادەی وەڵامی هەر هەڵە و پیلانگێڕییەکی ئەو ڕژێمەیە./.