بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەم فێستیڤاڵە یەکێکە لە گرنگترین فستیڤاڵە کورتە فیلمە ئاسیاییەکان و لەلایەن ئاکادیمیای ئۆسکارەوە دانی پێنراوە.
کورتە فیلمەکانی: دۆخی ئەمێرجێنسی (وضعیت اورژانسی) لە دەرهێنانی مەریەم ئیسمی خانی، شایەت (شاهد) لە دەرهێنانی عەلی عەسگەری، (داغی) لە دەرهێنانی ڕەزا فەهیمی و هەروەها فیلمی ئەزموونی: من، دواین کەس (من، آخرین نفر) لە دەرهێنانی ڕەزا تاجیکی و دۆکیومێنتاری: بەتەنیا نامێنمەوە (تنها نخواهم ماند) لە دەرهێنانی یاسر تالبی بەشداری لەم خولی فستیڤاڵە دەکەن.
بیست و سێیەمین فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی “شۆرت شۆرتز”ی ژاپۆن ۱۱ تاکوو ۲۱ی حوزەیرانی ۲۰۲۱ بەڕێوە دەچێت.